‌دوێنێشەو بە هۆکارێکی سەیر هاندەرێک لە سانتیاگۆ برنابیۆ دەرکرا.

وێستگە سپۆرت-

شەوی ڕابردوو پێش دەستپێکی یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەنفیکا هاندەرێک لە ناو یاریگاکەدا بە هۆی کردارێکی سەیرەوە لە یاریگا دەرکراوە

شەوی ڕابردو لە پێش دەستپێکی یارییەکە و ئەو کاتەی کە دیمەنەکانی یاریگاکە و هاندەرانی ناو یاریگاکە پیشان دەدا، یەکێک لە هاندەرەکانی ناو یاریگا سڵاوێکی لە سەر شێوەی نازییەکان کرد، بەو هۆکارە پێش دەستپێکی یارییەکە هاندەرەکە لەو یاریگایە کرایە دەرەوە. 

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەربارەی ئەم کارە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە " ئێمە ئیدانەی ئەو کردەوە و هەموو کردەوەیەکی لەو جۆرە دەکەین لە ناو یاریگاکاندا و ئەو کارەی ئەو هاندەرەش کردی بەر لە چەن خولەکێکی دەستپێکی یارییەکە، ڕاستەوخۆ لە ڕێگای کامێراکانی یاریگاکەوە، شوێنی هاندەرەکەمان دیاری کرد و کردمانە دەرەوەی یاریگا”.

لەو یارییەدا ڕیاڵ مەدرید توانی بەسەر بەنفیکادا سەر بکەوێت و بگاتە قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگ. 


PM:01:29:26/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری