‌نەسر بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ لە نەجمەی بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ڕۆشانی سعودیدا، یانەی نەسر بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ و بە ئەنجامێکی گەورە لە نەجمەی بردەوە و چووە پێشەنگی خولەکە. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچوەی یارییەکانی هەفتەی 23 ی خولی سعودیدا، یانەی نەسر بووە میوانی یانەی نەجمە. 

هەر لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمدا ڕۆناڵدۆ بە لدانی سزا یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، دواتر و لە
خولەکەکانی 31 و 42 دا نەسر دوو گۆڵی تریان تۆمار کرد و ئەو تایمە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی نەسر کۆتای هات. 

لە تامی دووەمدا بە هەمان سیناریۆ ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو وە لە خولەکی 52 دا ڕۆناڵدۆ ئەسیستێکی بۆ مانێ کرد و گۆڵی چوارەمیان پێ تۆمار کرد، وە لە دوا ساتەکانی ئەو تایمەدا ئینگۆ مارتینێز دووەم گۆڵی خۆی و پێنجەمی نەسری تۆمار کرد و یانەی نەسر بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ نەجمەی گۆڵباران کرد. 

بەو ئەنجامەش نەسر بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە 


AM:11:30:26/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری