‌نانسنامەی چوار یانەی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگ ئاشکرابوو.

وێستگە سپۆرت-

شەوی ڕابردوو لە چامپیۆنسلیگ، یاری گەڕانەوە ئەنجام درا و ناسنامەی چوار یانەی دیکەی قۆناغی 16 ئاشکرا بوون. 

لە یاری یەکەمدا، ئەتلەتیکۆ لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی کڵوب بروجی کرد، سەرەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی 4-1 لێ بردەوە، ئەوە لە کاتێکدایە یاری چوونی نێوان هەردوو یانە بە 3-3 کۆتای هەتبوو، بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاری ئەتلەتیکۆ چووە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانییەتییەکە و کڵوب بروجیش ماڵئاوای کرد. 

لە یارییەکی دیکەدا، ئینتەرمیلان میوانداری بۆدۆ گڵیمتی نەرویجی کرد، یاری چوونیان بە ئەنجامی 3-1 کۆتایی هاتبوو، هەر بۆیە ئینتەر میلان دەبوو کارێک بکات بە ئەنجامی هەردوو یاری سەرکەوتن مسۆگەر بکات، بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان، بۆدۆ ئەم یارییەشی بە ئەنجامی 2-1 لە ئینتەر میلان بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو، ئینتەر میلانیش ماڵ ئاوای کرد. 

لە یەکێکی تر لە یارییەکانی ئەو شەوەدا، لیڤەر کوزن میوانداری ئۆڵۆمپیاکۆسی کرد و یارییەکە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام بەو پێیەی کە لیڤەرکوزن یاری یەکەم بە ئەنجامی 2-0 براوە بووبوو، هەر بۆیە لیڤەرکوزن سەرکەوت و ئۆڵۆمپیاکۆسیس ماڵئاوای کرد. 

لە کۆتا یاری ئەو شەوەدا، نیوکاسڵ بە ئەنجامی 3-2 یارییەکەی لە قەرەباغ بردەوە و بە یاری چوون و گەڕانەوە 9-3 قەرەباغی کردە دەرەوەی پاڵەوانییەتییەکەو و خۆی سەرکەوتە قۆناغی داهاتوو. 

واتا ناسنامەی چوار یانەی تری ئەو قۆناغە ئاشکرا بوو، کە ئەوانیش یانەکانی، نیوکاسڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرکوزن و بۆدۆ گڵیمت.

بڕیارە هەینی تیروپشکی قۆناغی 16 ئەنجام بدرێت و ڕکابەری ئەم یانانە کەو قۆناغەدا ئاشکرا ببێت. 


AM:11:18:25/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌