‌بەڕێوەچوونی مۆندیال لە مەترسیدایە.

وێستگە سپۆرت-

بەهۆی شەڕ و ئاژاوە کە لە وڵاتی مەکسیک دروست بووە، بەڕێوەچوونی مۆندیال لەو وڵاتە لە مەترسیدایە. 

لە مەکسیک شەڕ و ئاژاوەیەکی زۆر دەستیپێکردووە و گروپە چەکدارییەکان هێرشدەکەنەسەر هێزەکانی حکومەت بەم هۆیەوە سەقامگیری وڵاتەکە تێکچووە.

وە ئەو شارەی کە بڕیارە یاریی نێوان ئیسپانیا و ئۆروگوای تێدا بەڕێوە بچێت، بە توندی بەر هێرشەکە کەوتووە.

هەر بۆیە بەڕێوەچوونی مۆندیال لە مەکسیک لە مەترسیدایە کە بڕیارە پاش چەند مانگێکی دیکە یاریی کرانەوەی مۆندیال و چەندین یاریی دیکەش لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.


AM:10:33:24/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌