‌پریستیانی ویستویەتی داوای لێبوردن بکات.

وێستگە سپۆرت-

جیالوکا پریستیانی داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی لە سەرجەم یاریزانانی یانەکەی کردووە و ویستویەتی داوای لێبوردنیان لێ بکات. 

پێگەی ڕیکۆرد، لە هەواڵێکی نوێیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە پریستیانی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ سەرجەم یاریزانانی یانەکەدا کردووە و ویستویەتی داوای لێبوردنیان لێ بکات، بەهۆی ئەو کارەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامیدا، چونکە ئێستا زەختێکی میدیای زۆر و سەرقاڵییەکی زۆری بۆ یانەکەی خوڵقاندووە. 

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە کۆبونەوەکە ئەنجام دراوە، بەڵام لە کۆبونەوەکەشدا پریستیانی ڕەتی کردووەتەوە کە هیچ وشەیەکی ڕەگەز پەرەستی بەرامبەر ڤینیسیۆس بەکارهێنابێت و ئەو بێ گوناحە. 

پریستیانی لە یاری پێشووی یانەکەی نەیتوانیوە بەهۆی ڕاگیرانەوە بەژداری بکات، بەڵام یاریزانەکە بە تامەزرۆیە کە لەگەڵ یانەکەی گەشتی مەدرید بکات و لە یاری گەڕانەوە یارمەتی یانەکەی بدات تاوەکو سەربکەون بەسەر یانە مەدریدییەکەدا. 






PM:12:22:23/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌