یەکەم قوربانی دۆڕانە کارەساتبارەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئۆساسۆنا ئاشکرا بوو.
وێستگە سپۆرت-
لە پاش دۆڕانەکەی یانەی شاهانە بەرامبەر ئۆساسۆنا، فلۆرێنتینۆ پێرێز لە ئاستە خراپەکەی دانی سیبایۆس توڕە بووە و بڕیاری فرۆشتنی دەرکردووە.
زۆرێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەسەر ئەوە دەکەن سەرڕای ئەوەی دانی سیبایۆ لە دواین خولەکەکانی یارییەکەدا بەژداری کرد، بەڵام هەڵەیەکی کوشندەی کرد و بووە هۆی هێرشێکی هەڵگەڕاوە بۆ ئۆساسۆنا و گۆڵی بردنەوەیان پێ تۆمار کرد هەر بۆیا فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە زۆر لەو یاریزانە توڕەیە و بڕیاری داوە دەستبەرداری ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە ببێت.
لە پاش یارییەکە سیبایۆس داوای لێبوردنی لە هاندەرانی یانەکە کرد لەسەر ئەو هەڵەیەی لە یارییەکەدا کردی، وە پزیشکەکانی یانەکەش لە لێدوانێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە یاریزانەکە توشی پێکان بووە و ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
سیبایۆس گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە تا هاوینی ساڵی داهاتوو بەردەوامە، بەڵام سەرۆکی یانەکە بڕیاری داوە لەم هاوینەدا ئەو یاریزانە بەڕێ بکات.
AM:11:08:23/02/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه