ڕیاڵ مەدرید پێش یاری بەنفیکا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.
وێستگە سپۆرت-
لە یاریەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئۆساسۆنا، ئەستێرەیەکی یانەکە توشی پێکان بووە و یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریکردن دادەبڕێت.
شەوی ڕابردوو دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاری یانەکە سەرەڕای ئەوە لە خولەکی 82 ی یارییەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا بەژداری کرد بەڵام توشی پێکان بووە لە ماسولکەکانی قاچی ڕاستیدا و یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ئەمڕۆ بە فەرمی پزیشکەکانی یانەکە ڕایانگەیاند کە سیبایۆس پێکانەکەی قورسە و ماسولەکەکانی قاچی ڕاستی دڕاوە، هەر بۆیە ماوەیەکی درێژ و بە نزیکەی دوو مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
سیبایۆس بە هۆی پێکانەکەیەوە بێبەش دەبێت لە یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر هەر یەکە لە یانەکانی ( بەنفیکا، خیتافی، سێڵتاڤیگۆ، ئێڵچێ، ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕیاڵ مایۆرکا، جیرۆنا، ئەلاڤێس، بیتیس ).
PM:04:50:22/02/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه