‌ئینتەر میامی بە دۆڕان دەستی بە وەرزی نوێ کرد.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئەمریکی ئینتەر میامی بە لۆس ئەنجلۆس دۆڕا و وەرزی نوێی خولەکەی بە شکست دەستیپێکرد. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەفتەی یەکەمی خولی ئەمریکیدا، ئینتەر میامی بووە میوانی یانەی لۆس ئەنجلۆس. 

لە تایمی یەکەمدا یانەی لۆس ئەنجلۆس باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 37 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، وە تایمی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

سیناریۆی تایمی دووەمیش بە هەمان شێوە بوو، سۆن و هاوڕێکانی باشتر دەرکەوتن و لو خولەکەکانی 73 و کاتی زیادکراوەی ئەو تایمەدا دوو گۆڵی تریان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام کۆتای هات. 

بەو ئەنجامەش ئینتەرمیامی و مێسی خاوەنی هیچ خاڵێک نین و وەرزەکەیان بە خراپی دەستپێکرد. 


AM:11:48:22/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌