نەسر بردیەوە و ڕۆناڵدۆش دوو گۆڵی تری تۆمار کرد.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی سعودی، نەسڕ بەرامبەر حازم بردنەوەی بەدەستهێنا و چووە پێشەنگی خولەکە.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی ڕۆشانی سعودیدا، یانەی نەسڕ میوانداری یانەی حەزمی کرد.
هەر لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمەوە یاریزانانی نەسر باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 13 و 30 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد کە یەکێک لە گۆڵەکان ڕۆناڵدۆ تۆماری کرد،وە ئەو دوو گۆڵە بووە ناونیشانی تایمی یەکەم.
لە تایمی دووەمدا دووبارە ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 77 و 79 دا دوو گۆڵی تریان تۆمار کرد کە بە هەمان شێوە یەکێک لە گۆڵەکان لە ڕێگای کریستینۆ ڕۆناڵدۆوە تۆمار کرا، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات
ڕۆناڵدۆش دوو گۆڵی تری خستە سەر کۆی گۆڵەکانی کاروانە وەرزشییەکەی.
بەو بردنەوەیەش نەسر ئێستا خاوەنی 55 خاڵە و لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
AM:11:32:22/02/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه