‌مانچستەر سیتی بردنەوەی بەدەستهێنا و چێڵسیش یەکسان بوون بەرۆکی بەرنادات.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەر، مانچستەر سیتی بە زەحمەت لە نیوکاسڵی بردەوە و چێڵسیش لەگەڵ بێرنلیدا بە گۆڵێک یەکسان بوون. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 27 ی پرێمەرلیگدا چەند یارییەک بەڕێوە چوو. 

لە یەکەم یاریدا، چێڵسی میوانداری بێرنلی کرد، لە سەرەتاوە کوڕانی بلوز باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 4 دا گۆڵێکیان تۆمار کرد، بەڵام لە پاش ئەو گۆڵەوە ڕیتمی یارییەکە بە دڵی شین پۆشەکانی لەندەن نەڕۆشت و ناوبژیوان یاریزانێکی چێڵسی بە کارتی سوور کردە دەرەوە وە بێرنلیش سودی لەمە وەرگرت و لە دواین چرکە ساتەکانی یارییەکەدا گۆڵی یەکسانیان تۆمار کرد و یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات و بێرنلیش خاڵێکیان لە چێڵسی وەرگرت. 

لە یارییەکەی تردا، یانەی مانسیتی لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری نیوکاسڵی کرد، هەر لە سەرەتاوە کوڕانی گواردیۆلا باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 14 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد وە یاریزانی ماکپایس بێ وەڵام نەبوون وە لە خولەکی 22 دا ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە وە لە خولەکی 27 دا مان سیتی گۆڵێکی تری تۆمار کرد و یارییەکە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە، سەرەنجام مان سیتی بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی لە نیوکاسڵ بردەوە. 

بە ئەنجامی ئەو یارییانەش مان سیتی خاوەنی 56 خاڵە و تەنها دوو خاڵ لە ئەرسناڵی پێشەنگەوە دورە، وە چێڵسیش خاوەنی 45 خاڵە و بە شێوەی کاتی لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە. 




AM:11:15:22/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌