‌ئەربێلوا "یارییەکانی لالیگا زۆرن، تۆ ناتوانیت هەموویان ببەیتەوە".

وێستگە سپۆرت-

ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پاساوی بۆ دۆريانەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا هێنایەوە و وتی خشتەی یاریەکان بە جۆرێکن کە قورسە بۆ ئێمە. 

لە پاش یارییەکەی ئەمشەوی ڕیاڵ مەدریس بەرامبەر ئۆساسۆنا، کە ڕیاڵ مەدرید یارییەکەی بەدۆڕان کۆتای پێهێنا، ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەر قسەی بۆ میدیا جیهانییەکان کرد وە وتی " یارییەکانی لا لیگا زۆرن، و تۆ ناتوانیت سەرجەم یارییەکانی خولەکە ببەیتەوە”.

ڕاهێنەرەکە درێژەی بە قسەکانی دا و ئاماژەی بەوە کرد، " ئێمە ئەمشەو زۆر پێویستمان بە خێرا مامەڵەکردن بوو لە کاتی هێرشەکاندا لەبەر ئەوەی بەرامبەر تیپێک یاریمان دەکرد کە یاریزانەکانی هێڵی بەرگرییان زۆر نزیک بوون لە یەکەوە، بەڵام نەمانتوانی ئەوەی کە دەمانەوێت بە تەواوی جێبەجێی بکەین”.

ئەربێلوا وتیشی کە، " ڤالڤێردی هەستی بە ئازار کردبوو، بۆیە منیش گۆڕانکارییم پێکرد، بۆ ئەوەی سەرکێشی پێوە نەکەم ". سەبارەت بە گۆڵی یەکەمی ئۆساسۆنا کە بە لێدانی سزا تۆماریان کرد ئەربێلوا وتی "دیمەنی لێدانە سزاکە زیاتر لە فاوڵ دەچوو”.

لە کۆتای قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ڕیاڵ مەدرید وتی " هەندێکجار خشتەی یارییەکان بە جۆرێکە کە قورسە بۆ ئێمە، وە ماوەی پشودانمان کەمە، بەڵام ئیتر ئەمە چیبکەین خشتەکە بەدەست ئێمە نییە”.


AM:10:59:22/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌