ڕیاڵ مەدرید بە ئۆساسۆنا دۆڕا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانی، ڕیاڵ مەدرید توشی شکست هات و لە ئەگەری بردنەوەی بارشەلۆنا، پێشەنگییەکەش لەدەست دەدات.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی 25 ی لالیگا یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی ئۆساسۆنا.
لە تایمی یەکەمدا یانەی خاوەن یارییگا چەند هێرشێکی زۆریان بردە سەر گۆڵی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمار کردنی گۆڵ تا لە خولەکی 38 دا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆئۆساسۆنا هەژمار کرد و ئەنتی بۆدیمیر بە سەرکەوتوانە گۆڵی یەکەمی پێ تۆمار کرد و ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 73 دا گۆڵی یەکسانیان تۆمار کرد، بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان لە کۆتا خوەکاکانی ئەو تایمەدا ئۆساسۆنا گۆڵێکی تری تۆمار کرد و لە یاریگای خۆیدا سێ خاڵی یارییەکەی لە ڕیاڵ مەدرید وەرگرت.
بەو ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید 60 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی ڕیزبەدنییەکەدایە، وە ئەگەر بارشەلۆنا یارییەکەی لیڤانتی بباتەوە ئەوا پێشەنگییەکە بە یانەی شاهانە چۆڵدەکات.
AM:10:54:22/02/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه