ناکۆکییەکانی دێمبیڵی و ئینریکی قوڵ بوونەتەوە و یاریزانەکە بڕیاری ڕۆشتنی داوە.
وێستگە سپۆرت-
ناکۆکییەکانی ئەم دواییانەی دیمبێڵی لەگەڵ ئینریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرماندا، وای لە یاریزانەکە کردووە بڕیاری ڕۆشتن بدات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فیچاخێس، عوسمان دێمبلى لە یانهى پاریس سان جێرمان دڵخۆش نییه، چونکە یانەکە ڕەتیکردووەتەوە داواکارییەکانی گرێبەستەکەی بۆ جێبەجێ بکەن کە 60 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێکدا جێبەجێ بکات.
وە پێگەی تیم تۆکیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بابەتەکە گرێبەستەکەی عوسمان نییە و یاریزانەکە بە بارودۆخێکی خراپدا تیدەپەڕێت بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ لویس ئینریکی راهێنەری یانەکەی.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیەکەکانی عوسمان دیمبێڵی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە حەزدەکات ئەزموونێکی جیاوازی یاریکردن لە دەرەوەی فەڕەنسا تاقی بکاتەوە حەزی بە پرێمەرلیگە وە نزیکترین یانەش بۆ ئەو یانەی چێڵسی ئینگلیزییە.
وە تیم تۆک ئاشکرای کردووە، کە لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی چێڵسیش سەرقاڵی ئامادەکردنی ئۆفەرێکن بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ تا لە هاوینی ئەمساڵدا ئەستێرە فەرەنسیەکە ببەنە لەندەن.
PM:04:41:21/02/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه