‌فیفا بڕیاریداوە یاسایەکی نوێ دەربکات.

وێستگە سپۆرت-

لە دوای ڕووداوەکانی یارییەکەی نێوان بەنفیکا و ڕیاڵ مەدرید، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی بڕیاری یاسایەکی نوێ دەدات. 

هەفتەی ڕابردوو لە یاری نێوان بەنفیکا و ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنسلیگدا گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر ڕوویاندا،وە یەکێک لە یاریزانەکانی بەنفیکا بە ناوی جیانلوکا پرێستیانی، درێسەکەی بە دەمیەوە گرت و زۆرێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە وشەی ڕەگەزپەرەستی دژ بە ڤینیسۆس جۆنیۆری ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید بەکار هێناوە، وە یاریزانەکەش نکۆڵی لەوە کرد کە کارێکی وای بەرامبەر یاریزانە بەڕازیلییەکە کردبێت. 

هەر بۆیە لە دوای ڕووداوەکانی ئەو یارییەوە، لە ئێستادا فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی نیزی دەرکردنی یاسایەکی نوێی هەیە لە یاریگادا، کە ئەویش ئەوەی کە هەر یاریزانێک درێسەکە بە دەمیەوە بگرێت و قسە بکات، سزا دەدرێت. 

فیدراسیۆنەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە لە ئەگەری دەرکردنی ئەو یاسایەدا ناوی دەنێن یاسای پرێستیانی و خاڵەکانی یاساکە بەم جۆرە دەبێت هەر یاریزانێک درێسەکەی بە دەمەوە بگرێت لێکۆڵیینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بە دڵنیاییەوە بۆ چەند یارییەک سزا دەدرێت و ڕادەگیرێت، وە بەشێکی دیکەی سزاکەی پێبژاردن دەبێت بە بڕێک پارەی دیاری کراو. 



PM:03:36:21/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌