‌زاخۆ لە یانە پاڵەوانەکانی کەنداودا بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتووی جامەکە.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداودا یانەی زاخۆ توانی لە یانەی ستیرەی بەحرەین بباتەوە  و بگاتە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانییەتییەکە. 

شەوی ڕابردوو لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداودا، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ستیرەی بەحرەینی کرد. 

لە سەرەتاکانی یارییەکەوە یانەی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 29 دا ئاسۆ ڕۆستە یانەی زاخۆی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، وە ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا، دووبارە یانەی زاخۆ کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو وە لە خولەکی 53 دا گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد، وە یانەی میوانیش لە خولەکی 60 گۆڵێکیان تۆمار کرد و زاخۆییەکان سووربوون لەسەر بردنەوەی یارییەکە و لە خولەکەکانی کۆتای تایمی دووەمیدا گۆڵی سێیەمی زخۆیان تۆمار کرد، هەرچەندە یانەی میوان گۆڵێکی تریان تۆمارکرد، بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی
3-2 لە سودی یانەی زاخۆ کۆتایی هات . 

بەو بردنەوەیەش یانەی زاخۆ بە یەکەمی کۆمەڵەکەی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەکە. 





PM:12:26:19/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری