ئەرسناڵ دووبارە کەوتە داوی یەکسان بوون و دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، ئەرسناڵ لەگەڵ وۆڵڤەرهامتۆن یەکسان بوو وە دوو خاڵی تری لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئینگلیزی و لە یارییەکی پێشخراودا ئەرسناڵ بووە میوانی وۆڵڤەرهامتۆن.
لە تایمی یەکەمدا و هەر زوو ساکا ئەرسناڵی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە سەرەتای تایمی دووەمدا و لە خولەکی 56 دا ئەرسناڵ گۆڵ دووەمیان تۆمار کرد، بەڵام یاریزانانی خاوەن یاریگا بێ وەڵام نەبوون و لە خولەکی 61 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، وە لە پاش ئەو گۆڵەش لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە سەرەنجام لە دواین خولەکی ئەو تایمەدا گۆلی دووەم و یەکسان بوونیان تۆمار کرد و خاڵەکانی یارییەکەیان لەگەڵ ئەرسناڵدا بەشکرد.
بەو ئەنجامەش ئەرسناڵ دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا و ئێستا خاوەنی 58 خاڵە و یارییەک زیاتری لە مان سیتی ئەنجام داوە، واتا مانسیتی ئەو یارییە بەرێتەوە جیاوازی خاڵەکانیان دەبێتە تەنها دوو خاڵ.
AM:11:57:19/02/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه