یارییەکانی پرێمەرلیگ لە ڕەمەزاندا ڕادەگیرێن.
وێستگە سپۆرت-
لە پرێمەرلیگ وەک هەموو ساڵێک لە کاتی بانگی ئێوارەدا یارییەکان ڕادەگیرێن هەتاوەکو یاریزانە مسوڵمانەکان ئیفتار بکەنەوە.
ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە هەوڵێکیدا ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، کە بە هۆی ئەوەی کۆمەڵێکی زۆر یاریزانی مسوڵمان لە خولی ئینگلیزیدا بونی هەیە، هەر بۆیە یارییەکان لەو کاتەی کە یاریزانە موسڵمانەکان دەبێت ڕۆژووەکانیان بشکێنن ڕادەگیرێت و دواتر دەست بە یارییەکە دەکرێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە، پێش یارییەکە کاپتنی هەردوو یانەکە ئاگادا دەکرێنەوە کە لەو کاتەی پێویستە بۆ ئیفتارکردنەوەی ئەو یاریزانانە ئەوا یەکسەر لە دەرفەتێکی گونجاودا یارییەکە ڕادەگیرێت وەک لێدانی سوچ یان فاوڵەکان.
ئەم جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ یاریزانە مسوڵمانەکانی خولی ئینگلیزیدا، یەکەم جار لە ساڵی 2021 دا جێبەجێ کراوە دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە لەبەر ڕێژەی زۆری یاریزانە مسوڵمانەکان و ڕێزگرتن لە فەریزە دیینییەکانیان بڕیارێکی لەو جۆرەی دەرکرد و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا جێبەجێ دەکرێت.
PM:01:35:18/02/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه