‌بارشەلۆنا بە جیرۆنا دۆڕا و پێشەنگی خولەکەی لەدەستدا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانی بارشەلۆنا بە ئەنجامی 2-1 بە جیرۆنا دۆڕا و پێشەنگی خولەکەشی لە سوودی ڕیاڵ مەدرید لەدەستدا. 

شەوی ڕابردوو لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 24ی لالیگادا، جیرۆنا لە یاریگای خۆی میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە هاوڵی زۆریاندا و نزیک بوون لە گۆڵ تۆمارکردن بەڵام هیچ لایەیان سەرکەوتوو نەبوون، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا خولەکەکانی ئەو تایمەدا بارشەلۆنا لێدانێکی سزای بۆ دروست بوو بەڵام لامین یاماڵ سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمار کردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، کوڕانی هانسی فلیک لە خولەکی 59 گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام دڵخۆشیان زۆری نەخایاند و لە خولەکی 61 جیرۆنا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، لە کۆتاییەکانی تایمەکەش خاوەن یاریگا گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد و بارشەلۆنایان شۆککرد، سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی جیرۆنا کوتایی پێهات. 

بەو ئەنجامەش بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە و لە پاش ریاڵ مەدریدەوە دێت کە لە پێشەنگدایە بە 60 خاڵ.


AM:11:15:17/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌