یاماڵ لە ئاستی یاریزانێکی تیپەکە دڵگرانە و داوای گۆڕینی دەکات.
وێستگە سپۆرت-
لامین یاماڵی ئەستێرەی بارشەلۆنا، لە ئاستی یەکێک لە هاوتیمەکانی بێزارە و داوای کردووە کە لەبری ئەو یاری بە یاریزانێکی تر بکرێت.
زۆرێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لامین یاماڵ داوای لە دەستەی ڕهێنەران و هونەری یانەکە کردووە، کە بێئومێد بووە لە تواناکانی فێران تۆرێس لە یاریگادا و پێی وایە کە ئەو یاریزانە ناتوانێت لە یاریەکاندا جیاوازی بۆ یانەکەی دروست بکات و هەلی زۆر لەدەستدەدات.
لامین، بە یانەکەی ڕاگەیاندووە کە پێی باشە فێران چیدیکە بە سەرەکی بەژداری لە یارییەکاندا نەکات و لە بری ئەو یاریزانێکی تر بخەنە ئەو پێگەیە، وە داوای کردووە کە لەم هاوینەدا هێرشبەرێکی سەرەڕم بۆ یانەکە زیاترە لە پێویستی.
فێران تۆرێس لەم وەرزەدا یەکێکە لە گۆڵکارانی تیپەکە، بەڵام لە دواین یارییەکاندا یاریزانە ئیسپانییەکە ئاستێکی خراپی پێشکەش کردووە هەر بۆیە پێگەی ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە، بووەتە جێگای مشتومڕی زۆرێک لە هاندەرانی یانەکە.
AM:11:40:16/02/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه