چیرۆکێکی سەیر لە ژیانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا ڕوویداوە.
وێستگە سپۆرت-
لە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پرتوگالی کە تەمەنی بوو بە 41 ساڵ، یەکێک لە ڕووداوە سەیرەکانی ژیانی یاریزانەکە ئاشکرا کراوە کە لە سەرەتاکانی تەمەنیدا ڕوویداوە.
ماریا دورۆلێس، کە دایکی ڕۆناڵدۆیە ئاشکرای کردووە کە کریستیانۆ لە تەمەنی 15 ساڵیدا کیشەی لە سیستەمی لێدانی دڵیدا هەبووە، زۆرێک لە پزیشکەکانیش وتویانە کە سوکە جەڵدەیەکی دڵیش لێیداوە، وە دایکی ئەڵێت هەر لەو تەمەنەدا بە لەیزەر نەشتەرگەریان بۆ دڵی ڕۆناڵدۆ ئەنجام داوە، تاوەکو ئەو ناڕێکیە لە لێدانی دڵی بۆ چارەسەر بکەن و ئەو بارودۆخە خراپەی تێپەڕێنێت.
بە پێی قسەکانی دایکی ڕۆناڵدۆ بێت، جیهانی تۆپی پێ و مێژووەکەی خەریک بووە بێبەشبێت لە تواناکانی ئەو ئەستێرەیە و خۆری یاریزانەکە پێش هەڵهاتنی ئاوا ببێت.
ڕۆناڵدۆ لە باوکێکی هەژار و لە گەڕەکێکی هەژارنشینی پرتوگال لەدایکبووە و بە بارودۆخێکی سەختی ژیانکردندا تێپەڕێوە، بەڵام کۆڵی نەداوە و بەسەر ئەو بارودۆخی سەختی ژیانکردن و نەخۆشیەیدا زاڵ بووە و بووە بەو ڕۆناڵدۆیەی کە بە جەمسەرەکەی تری تۆپی پێ ناوزەند دەکرێت.
PM:12:15:15/02/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه