ڕیاڵ مەدرید لە ڕیاڵ سۆسیدادی بردەوە و بە کاتی چووە پێشەنگی خولەکە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا لە ڕیاڵ سۆسیدادی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگادا، ڕیاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ڕیاڵ سۆسیدادی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەرانی توانیان هەر لە تایمی یەکەمدا چوار گۆڵ تۆمار بکەن، وە ڕیاڵ سۆسیدادیش هەر لەو تایمەدا گۆڵێکیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی 4-1 کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا هەردوولا زۆر هەوڵیان دا، ڕیاڵ مەدرید بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و سۆسیدادیش بۆ کەمکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-1 لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتای هات.
بەو بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 60 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە.
PM:12:13:15/02/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه