ئەرسناڵ بە هەر نرخێک بێت ڕافینهای دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
ئەرسناڵ ئامادەیە 100 ملیۆن بدات بە بارشەلۆنا لە پێناو گواستنەوەی ڕافینها.
ڕۆژنامەی تەلیگرافی بەریتانی ئاشکرای کردووە، یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت، وەرزی داهاتوو ڕافینها بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ و بیکات بە یاریزانی خۆی.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە، گفتوگۆیان لەگەڵ ڕافینها کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە لە یانەکەیان پێگەی سەرەکی دەبێت و یەکێک دەبێت لە گرنگترین یاریزانەکانی پرۆژە نوێیەکەی یانەکە.
تەلیگراف لە درێژەی هەواڵەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یانەی تۆپچییەکانی لەندەن ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ ببەخشێت بە بارشەلۆناش لە پێناو گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە، لەبەر ئەوەی پێیان وایە ڕافینها سوودێکی زۆری بۆ یانەکە و لایەنی هێرشبەرییەکەی دەبێت.
ڕافینها لە ئێستادا یەکێکە لە گرنگترین و کاریگەرترین یاریزانەکانی پێکهاتەکەی هانسی فلیک، بەڵام لە ماوەکانی ڕابردوودا هەواڵی ئەوە هەبوو کە ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا ڕەنگە بیر لە فرۆشتنی ڕافینها بکەنەوە لەبەر ئەوەی بڕە پارەیەکی باشیان دەست دەکەوێت و تاڕادەیەکی خراپی لایەنی دارای یانەکە دەبوژێتەوە.
AM:11:58:14/02/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه