پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدریدی کردووەتە ئامانج.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان، گرنگی بە تواناکانی ئەستێرەیەکی لاوی ڕیاڵ مەدرید دەدەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن.
تۆڕی وەرزشی ئیپسن ئاشکرای کردووە، کە یانەی پاریس سانجرمان چاودێری بەرەوپێشچونەکانی ئیندریک فیلیپی ئەستیرەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن، کە ئێستا بە شێوەی خواستن یاری بۆ ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەڕەنسی دەکات و یاریزانەکە لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی شۆکهێنەر پێشکەش دەکات.
تۆڕەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یانە پاریسییەکە ئامادەیە نزیکەی 100 ملیۆنێک بە یانەی شاهانە بدات لە بەرامبەر دەستبەردار بوون لە ئیندریکی بەڕازیلی، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەم هاوینەدا پێش گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید بیکەن بە یاریزانی یانەکەیان.
ئیندریک لە ئێستادا بە شێوەی خواستن و تاوەکو کۆتای ئەم وەرزە یاریزانی لیۆنی فەڕەنسییە و لەگەڵ ئەو یانەشدا بەژداری لە 6 یاریدا کردووە و 5 گۆڵی تۆمار کردووە.
AM:11:44:14/02/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه