چەند ڕاهێنەرێکی یانەکانی پرێمەرلیگ دوورخرانەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو ڕاهێنەر لە پرێمەرلیگ لە لایەن یانەکانیانەوە دوورخرانەوە.
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە ڕاگەیاندراوێکی تایبەتدا دوورخستنەوەی تۆماس فرانکی ڕاهێنەری یانەکەی بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی یانەکەوە ڕاگەیاند.
یانەی نۆتینگهام فۆرێستیش بە هەمان شێوە لە ڕاگەیاندراوێکدا دوورخستنەوەی شۆن دایچی ڕاهێنەریان ڕاگەیاند، بە هۆی خراپی ئەنجامەکانی تیپەکە و مەترسی کەوتنە ناوچەی دابەزینەوە.
نۆتینگهام لەم وەرزەدا ئەمە سێیەم ڕاهێنەرە لەم وەرزەدا دووری دەخاتەوە کە بریتیبوون لە نۆنۆ سانتۆس، ئانجی پۆستیکۆگلۆ، شۆن دایچ.
هەرچی تۆتنهامە، لەسەرەتای ئەم وەرزەدا تۆماس فرانکیان کرد بە ڕاهێنەری یانەکە و لە سەرەتاکانی وەرزدا تۆتنهام بە شێوەیەکی زۆر باش و جیاواز دەرکەوت بەڵام وردە وردە ئەنجامەکانی تیپەکە بەرە و خراپی ڕۆشت و ئێستا لە پلەی 16 یەمی خولەکەدان کە خراپترین پلەیە کە یانەکە تێیدا بووبێت لە چەمد ساڵی ڕابردوودا.
PM:02:30:12/02/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه