چێڵسی و مان یونایتد دوو خاڵیان لەدەستدا و تۆتنهامیش دۆڕا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلیزی، مانیونایتد نەیتوانی لە وێستهام بباتەوە، چێڵسی لەگەڵ لیدز بە دوو گۆڵ یەکسان بوون و تۆتنهامیش بە نیوکاسڵ دۆڕا.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 26 ی پرێمەرلیگدا، چەند یارییەک ئەنجامدران.
لە یاری یەکەمدا چێڵسی لە یاریگای خۆی میوانداری لیدزی کرد، لە خولەکەکانی 24 و 58 دا چێڵسی خاوەن یاریگا دوو گۆڵیان تۆمار کرد، بەڵام یانەی لیدزیش دەستەوەستان نەبوون و لە خولەکەکانی 67 و 73 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، سەرەنجام یارییەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات، چێڵسیش دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە یارییەکی تردا، تۆتنهام میوانداری نیوکاسڵی کرد، بەڵام بە ئەنجامی 2-1 بە میوانەکەی دۆڕا و بەردەوام بوو لە ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزەی خولەکەدا.
مان یونایتدیش بووە میوانی وێستهام و ئەویش یەکێکی تر بوو لە ڕووبەڕوو بونەوەکانی تری ئەو شەوە، بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان، شەیتانە سوورەکان نەیتوانی لە وێستهام بەرێتەوە و بەردەوامبێت لە زنجیرە بردنەوە یەک لە دوای یەکەکانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون .
بەو ئەنجامانەش مان یونایتد بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ لە پلەی چوارەمە و چێڵسیش 44 خاڵی هەیە لەنپلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەیە و تۆتنهامیش خاوەنی 29 خاڵە و لە پلەی 16 یەمی ڕیزبەندی خولەکە گیرساوەتەوە.
PM:12:20:11/02/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه