‌چێڵسی دوو ئەستێرەی تازە دەرکەوتووی ڕیاڵ مەدریدی دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئامانجی گواستنەوەی دوو ئەستێرەی لاوی ڕیاڵ مەدریدە لەم هاوینەدا بگوازيتەوە ڕیزەکانی یانەکەی. 

زۆرێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە یانەی چێڵسی ئینگلیزی خواستی لەسەر گواستنەوەی هەر یەکە لە گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری ئێستای ڕیاڵ مەدرید و ئیندریک فلیپی هێرشبەری یانەی لیۆنە کە ئەویش یاریزانی ڕیاڵ مەدریدە و ئێستا بە شیوەی خواستن یاری بۆ یانە فەڕەنسییەکە دەکات هەیە و دەیەوێت لەم هاوینەدا بیانگوازێتەوە لەندەن.

لە لایەکی دیکەوە ریاڵمەدریدیش لە ماوەکانی ڕابردوودا خواستی خۆی لەسەر گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی دەربڕیوە و لە ئەگەری ڕازی بوونەی بە فرۆشتنی دوو هێرشبەرەکەی بە یانەی چێڵسی ئەوا وەکو ئاڵوگۆڕێک ئەو مامەڵەیە دەبینێت و ئینزۆ لە بری ئەو دوو هێرشبەرە دەگوازێتەوە ڕیزەکانی.

گۆنزالۆ گارسیا لە ئێستادا یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی پێکهاتەکەی ئەربێلوای ڕاهێنەر و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، هەرچی ئیندریکە لە پاش پەیوەندی کردنی بە یانەی لیۆنی فەڕەنسی بە شوەی خواستن، لەو یانەیە درەوشاوەتەوە و لە 6یاریدا توانیوەیەتی 5 گۆڵ تۆمار بکات.


AM:11:59:11/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری