‌لاپۆرتا دەستی لە سەرۆکایەتی بارشەلۆنا کێشایەوە و ئامانجێکی تری هەیە.

وێستگە سپۆرت-

خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارشەلۆنا، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و ڕافا یۆستی بە شێوەی کاتی بوو بە سەرۆکی یانەکە. 

خوان لاپۆرتا و هەشت ئەندامی دیکەی کارگێڕی یانەکە، دەستیان لە پۆستەکانیان کێشایەوە، بە ئامانجی ئەوەی بتوانن خۆیان کاندید بکەنەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی بارشلۆنا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەن وەرزەی خولەکاندا بەڕێوە بچێت.

لە پاش دەستلەکار ترازانەکەی لاپۆرتا، ڕافا یۆستی وەک سەرۆکی کاتی بارشەلۆنا تاوەکو 30ی مانگی 6 ی ئەمساڵ دیاریکرا.

سەرۆکە کاتییەکەی یانەکە سەرجەم بڕیارە ئاسان و سادەکانی یانەکەی لەدەست دەبێت بەڵام ناتوانێت هیچ بڕیارێکی گرنگ بدات وە تاوەکو دەستپێکردنی هەڵبژاردنی ناوخۆی یانەکە لە پۆستەکەیدا دەبێت.

یانەی بارسێلۆناش بە فەرمی رایگەیاند، کە لاپۆرتا و چەند ئەندامێکی دیکەی یانەکە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و ، دەستە نوێیەکە بەپێی کارنامەی دیاریکراو بەردەوام دەبن لە بەڕێوەبردنی کاروباری یانەکە.


PM:12:19:10/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌