‌دانی کارڤاخاڵ لە بڕیارەکانی ئەربێلوا تووڕەیە و گرژی دروستکردووە.

وێستگە سپۆرت-

کارڤاخاڵ پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەر، بۆ یەک خولەکیش لە یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا بەژداری پێ نەکرد، تووڕە بووە و گرژی دروست کردووە. 

شەوی ڕابردوو لە میانەی یارییەکانی هەفتەی 22 ی خولی ئیسپانیدا، ڕی مەدرید و ڤالێنسیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە وە ڕیاڵ مەدرید توانی یارییەکە بەرێتەوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو وە مشتومڕی زۆری دروست کردن یاری نەکردنی دانی کارڤاخاڵ بوو، وە پاش یارییەکەش ئەو یاریزانە بە نیگەرانی و توڕەی بینرا و یاریگای بە جێهێشت.

کارڤاخاڵ نیگەران بووە لە ئەوەی کە بۆ خولەکێک بەژداری لە یارییەکەدا نەکردووە و سەرەتا گلەیی و گازندەی خۆی بەرامبەر بڕیاری ڕاهێنەر، بە پینتۆسی ڕاهێنەری توانای جەستەی یانەکە گەیاندووە، پینتۆسیش ویستویەتی یسریزانە ئیسپانییەکە هێمن بکاتەوە هەتا شتەکە گەورە نەبێت بەڵام بێفایدە بووە و کارڤا گلەی خۆی گەیاندوویەتییە ئەربێلوای ڕاهێنەر.

دانی کارڤاخاڵ ماوەی 10 یارییە لەسەر کورسی یەدەگ بووە و تەنها لە دوو لەو یارییانەدا بەژداری کردووە، شەوی ڕابردوش یاریزانێکی ئەکادیمیای یانەکە سەرەکی بوو، وە لە تایمی دووەمیشدا ئارنۆڵدی بەرگریکاری یانەکە کە تازە لە پێکان گەڕابوویەوە بەژداری پێکرا لەلایەن ڕاهێنەر و کارڤاخاڵ باژداری لە یارییەکەدا نەکرد.


PM:12:32:09/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌