‌لیڤەرپوڵ ماک ئەلیستەر دەدات بە ڕیاڵ مەدرید و چوامینی لەو یانە دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپوڵ ئامادەیی دەربڕیوە کە ماک ئەلیستەر پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید بکات و لە بەرامبەردا چوامینی لەو یانەیەوە بگوازێتەوە ڕیزەکانی. 

پێگەی دیڤێنسا سێنتراڵ ئاشکرای کردووە، کە یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێت لەم هاوینەدا، ئەلێکسیس ماک ئەلیستەر بەڕێ بکات بەروە مەدرید و چوامینی لەو یانەیەوە بێنێتە ئەنفێڵد، وە بەرپرسیانی ڕیاڵ مەدریدیش لاریان نییە لەو ئاڵوگۆڕە و پێیان وایە چوامینی ئاستی وەکو پێویست نییە لەم وەرزەدا، و ماک ئەلیستەریش لەگەڵ ستراتتیژی یانەکەیاندا دەگونجێت. 

سەرچاوەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە بازاڕی گواستنەوەدا هەردوو یاریزانەکە نرخیان لەیەکەوە نزیکە و بە 80 ملیۆن خەڵمێنراون، واتا لە ئەگەری ئەو ئاڵوگۆڕەدا، هیچ یانەیەک هیچ بڕە پارەیەکی زیاتر نادات بەوی تر. 

لەم وەرزەدا هەریەکە لە ماک ئەلیستەر و چوامینیش لەگەڵ یانەکانیاندا ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش ناکەن و ڕەنگە ئەم ئاڵوگۆڕە تاڕادەیەک لە سوودی هەردوو یاریزانەکە و هەردوو یانەکەشدا بێت، بۆ ئەوەی ئەو دوو یاریزانەش بگەڕێنەوە ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان. 




PM:12:09:08/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری