‌مان یونایتد لە تۆتنهامی بردەوە و چێڵسی و ئەرسناڵیش بردنەوەیان بەدەستهێنا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، مان یونایتد لە تۆتنهامی بردەوە و چێڵسی و ئەرسناڵیش بەردەوامن لە ئەنجامە باشەکانیان.

لە یاریەکدا تۆتنهام بووە میوانی مان یونایتد و لە خولەکی 29 دا کریستیان ڕۆمێرۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و ئەرکی یانەکەیە قورستر کرد، مان یونایتدیش بە سوود وەرگرتن لە کەمی یاریزانەکانی تۆتنهام، دوو گۆڵیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بەو دوو گۆڵە لە سوودی یونایتد کۆتایی هات. 

لە یەکێکی تر لە یارییەکاندا، چێڵسی بووە میوانی وۆڵڤەرهامتۆن، هەر لە سەرەتاوە چێڵسی باشتر دەرکەوتن و پاڵمەر هەرزوو هاتریکێکی تۆمارکرد و تیمی بەرامبەریان شۆک کرد، سەرەڕای ئەوەی یانەی خاوەن یاریگا گۆڵێکیان تۆمار کرد، بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی بلوز کۆتای هات. 

هەرچی ئەرسناڵە لە یاریگای خۆیدا میوانداری سەندەرلاندی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 3-0 لێ بردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی قایمتر کرد. 

بە ئەنجامی ئەو یارییانەش، ئەرسناڵ خاڵەکانی گەیاندە 56 خاڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەیە و مان یونایتد 44 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمە و چێڵسیش 43 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە. 


AM:11:30:08/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری