بارشەلۆنا لە مایۆرکای بردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید زیاترکرد.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا، بارشەلۆنا توانی لە مایۆرکا بباتەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 23 ی خولی ئیسپانیدا، یانەی بارشەلۆنا لە یاریگای سپۆرتیفای کامپ نۆ میوانداری مایۆرکای کرد.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی بارشەلۆنا باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی سەرەتای ئەو تایمەدا گۆڵێکیان تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا بە هەمان شێوە کوڕانی هانسی فلیک باشتر دەرکەوتن و توانیان لەو تایمەشدا دوو گۆڵی تر تۆمار بکەن و سەرنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش بارشەلۆنا کی خاڵەکانی گەیاندە 58 خاڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵمەدرید نزئکترین ڕکابەری کرد بە چوار خاڵ.
AM:11:16:08/02/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه