‌ڕیاڵ مەدرید لە کێشەدایە و ئەستێرەیەکی دیکەی توشی پێکان بووە.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید پێکانی یەکێک لە گرنگترین ئەستێرەکانی تیپەکەی ڕاگەیاند.

یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە پەڕەی فەرمی خۆیان ڕایانگەیاند کە ڕۆدریگۆ توشی پێکان بووە لە ماسولەکەکانی قاچی ڕاستیدا، و بەڵام پێکانەکەی زۆر قورس نییە. 

یانەکە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە بۆ ماوەی 10 رۆژێک یاریزانەکە دووردەکەوێتەوە و بەژدارەی لە چەند یارییەکی یانەکەدا ناکات، بەمەش بەئەگەری زۆرەوە یاریزانەکە بێبەش دەبێت لە یاری ڤالانسیا و ریاڵ سۆسیداد.

پێکانی یاریزانەکە، یانەکە توشی کێشە دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی بۆ یاری بەرامبەر ڤالێنسیا، هەر یەکە لە بێلینگهام و رۆدیگێر و مێلیتاو و مەندی بە هۆی پێکان و ڤینیسۆسیش بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتەکانیەوە بەژداری ناکەن. 

ڕۆدریگۆ لەم وەرزەدا، لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکاندا بەژداری 26 یاری لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کردووە، لەو ژمارە یاریەشدا توانیویەتی 3 گۆڵ تۆمار بکات و 6 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە. 


AM:10:27:07/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌