‌مێسی خۆی بۆ مۆندیال ئامادە دەکات.

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی دەیەوێت بە ڕێگای جیاواز خۆی بۆ مۆندیلی 2026 ئامادە بکات . 


زۆرێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە خەریکی ڕێکخستنی پلانەکانیەتی بە جیاوازترین شێوە لە پێناو ئەوەی بە باشی ئامادەبێت بۆ دواین مۆندیال کە بەژدار ئەبێت تیایدا.

مێسی لەئێستادا لەگەڵ ئەنتەرمیامی خەریکی ئامادەکارییە بۆ دەستپێکی خولی ئەمریکی کە بڕیارە لە 22 ی ئەم مانگەدا دەستپێبکات، هەر بۆیە یاریزانەکە خەریکی ئەنجام دانی یاری دۆستانەو کەمپی مەشق و ڕاهێنانە لەگەڵ یانەکەی، بەڵام جیا لەوە مێسی سیستەمێکی خەو و خۆراکی جیاوازی بۆ خۆی داناوە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە کە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە دەیەوێت بە شێوەی خواستن ڕووبکاتە یانەی گەلەتەسەرای بەڵام چەند مەرجێکی هەیە ئەگەر یانە تورکییەکە بەو مەرجانە ڕازیبن ، یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیو کە تەنها بەژداری ئەو یاریانە دەکات کە لە یاریگای یانەکە ئەنجام دەدرێن، واتا هیچ گەشتێک ئەنجام نادات ، مەرجی دووەمیش ئەوەیە کە لە هەفتەیەکدا دوو یاری تێدابێت ڕەنگە بیەوێت تەنها بەژداری یەکدانەیان بکات یان مێسی دەیەوێت تەنها بەژداری 12-13 یاری یانەکە بکات، وە ئەگەریش پەیوەندی بە گەلەتەسەرایەوە نەکات لەگەڵ ئینتەر میامی دەیەوێت لە یارییەکاندا هیچ جوڵەیەکی زیادە نەکات، وە هەر کاتێک هەستی بە ماندوێتی کرد، یان بەژداری یارییەکە نەکات یان پاش چەند خولەکێک یاری کردن داوای گۆڕانکاری بکات.

واتا مێسی دەیەوێت هەموو ئەم چەند مانگەی لە بەردەستیا ماوە تەرخانی بکات بۆ ئەوەی بە تەواوی ئامادەبێت لەگەڵ ئەرجەنتین، چونکە یاریزانەکە دواین مۆندیالێتی کە بەژداری ئەکات و لە هەمان کاتدا، بەتەمای بە دەستهێنانی دووەم مۆندیال بێت .


AM:11:36:05/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌