‌یاماڵ لە بارەی داهاتوویەوە چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات.

وێستگە سپۆرت-

لامین یامال لە تازەترین لێدوانیدا باسی داهاتووی خۆی دەکات و یەکلای کردووەتەوە. 


لامین یاماڵی ئەستێرەی ئیسپانی و یانەی بارشەلۆنا لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، من لە باشترین یانەی جیهانم و دەمەوێت لێرەش کۆتایی بە کاروانی وەرزشیم بهێنم .

یاماڵ دەربارەی بەدەستهێنانی تۆپی ئاتوونی دەڵێت، ئەوە نازناوێکە تا بیری لێ بکەیتەوە ڕەنگە بەدەستی نەهێنیت، لەبەر ئەوەی ئەو نازناوە بەندە بەوەی کە تۆ چی پێشکەش دەکەیت و لەگەڵ یانەکەت چی بەدەستدەهێنیت، ئینجا ئەوەی دەمێنێتەوە، کە کێ دەنگ بە تۆ دەدات بۆ ئەو نازناوە. ‌

لامینی ته‌مه‌ن 18 ساڵ لە ئێستادا گرێبه‌ستى تا كۆتایی هاوینى ساڵى 2031 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا هه‌یه‌ و بڕى هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەشی بریتییە لە 1 ملیار یۆرۆ.


AM:11:32:05/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌