مانچستەر سیتی لە نیوکاسڵی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتای.
وێستگە سپۆرت-
لە جامی کاراباودا، یانەی مانچستەر سیتی توانی بەربەستی نیوکاسڵ ببڕێت و بگاتە یاری کۆتای.
شەوی ڕابردوو لە یاری هاتنی جامی کاراباودا، یانەی مانچستەر سیتی میوانداری یانەی نیوکاسڵی کرد.
لە تایمی یەکەمدا کوڕانی گوادیۆلا بەتەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، وە توانیان لە خولەکەکانی 7 و 29 و 32 دا سێ گۆڵ تۆمار بکەن و ماکپایس توشی شۆک بکەن، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتای هات.
لە تایمی دووەمدا تاڕادەیەک یارییەکە هاوسەنگی پێوە دیار بوو وە لە خولەکی 63 دا ئیلانگا نیوکاسڵی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم بەڵام نەیان توانی گۆڵی تر تۆمار بکەن و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 کۆتای هات، شایەنی باسە مانچستەر سیتی یاری چوونیشی بە ئەنجامی 2-0 لە نیوکاسڵ بردبوویەوە، واتە بە ئەنجامی 5-1 توانی بەربەستی نیوکاسڵ تێپەڕێنێت.
بەو بردنەوەیەش مانچستەر سیتی چووە یاری کۆتای جامی کاراباو و لە کۆتایشدا ڕووبەڕووی یانەی ئەرسناڵ دەبێتەوە..
AM:11:30:05/02/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه