ڕیاڵ مەدرید لە یاری ڕایۆ ڤالیکانۆدا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.
وێستگە سپۆرت-
بێلینگهامی ناوەڕاستکاری یانەی شاهانە بەرامبەر ڤالیکانۆ توشی پێکانێکی قورس بووە و ماوەی دوورکەوتنەوەی دیار نییە.
شەوی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ڤالیکانۆ بویەوە و یارییەکەیش لێ بردەوە، بەڵام لە خولەکی 10 ی یارییەکەدا ڕیاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت دوای ئەوەی جود بێلینگهام توشی پێکان بوو وە بەو هۆیەشەوە یاریگای بەجێهێشت.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە، کە پێکانەکەی بێلینگهام ئاسان نییە و توشی گرژبوونی ماسولەکەکانی بەشی پشتەوە ڕانی بووە، بەڵام جارێ بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دیار نیە.
لە پشکنینە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە بێلینگهام ئەگەری هەیە 3 بۆ 4 هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بەو پێیەش یاریکردنی یاریزانەکە بەرامبەر بەنفیکا دەکەوێتە مەترسییەوە و ئەگەری هەیە نەتوانێت لە یاری چوون و هاتنیش بەژداری بکات.
PM:02:35:02/02/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه