ڕیاڵ مەدرید ئامانجەکانی خۆی دیاری کردووە بۆ گواستنەوەی هاوینە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، چەند گرێبەستێکی باش ئەنجام بدات و ڕیزەکانی یانەکە پتەوتر بکات.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە ئیدارەییانەی ڕیاڵ مەدرید پلانی داناوە کە، لەم هاوینەدا بازاڕێکی باش ئەنجام بدات و چەند گرێبەستێکی باش بکات بۆ ئەوەی ڕیزەکانی یانەکە نوێ بکاتەوە و پتەوی بکات، وە هەر لە ئێستاوە چەند یاریزانێکی دیاری کردووە وەک ئامانجی خۆی لەم هاوینەدا.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ئیدارەی یانەکە هەمویان کۆکن لەسەر ئەوەی کە یانەکەیان زۆر پێویستی بە ناوەڕاستکارێکی سۆپەرە و ڤیتینهاشیان وەک باشترین بژاردە داناوە کە لە هاویندا بیگوازنەوە، وە جیا لە ڤیتینها، کێس سمیس ی ناوەڕاستکاری لاوی هۆڵەندیش یەکێکی ترە لە ئمانجەکانی یانەکە.
ئاس دەشڵێت، کە یانەکە دەیەوێت هەر لەو مێرکاتۆیەدا یەک یان دوو دڵی بەرگریش بگوازێتەوە کە نزیکترین ناویش ئۆپامیکانۆی یاریزانی بایرن مونشن یان ئیبراهیم کۆناتێ ی یاریزانی لیڤەرپەڵە، لە پێیان وایە بەو یاریزانانە کێشەی بەرگری یانەکەی پێ چارەسەر دەکەن.
لە هەمان هەواڵدا ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە داوە کە یانەکە دڵخۆش نین بە ئاست و ئەنجامەکانی ئەربێلوا کە لەگەڵ یانەکەدا هەیەتی و بە ئەگەری زۆرەوە ڕاهێنەرێکیش دەکەن بە ڕاهنەری داهاتووی یانەکەیان، کە لە ئێستادا نزیکترین بژاردەکان کڵؤپ و ئۆنای ئێمرییە.
PM:12:37:01/02/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه