‌تۆتنهام عومەر مەڕموشی دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئارەزووی گواستنەوەی عومەر مەڕموشی هێرشبەری مانچستەر سیتی دەکات.

ڕۆژنامەی ئێکسپرێس بڵاوی کردووەتەوە، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لەگەڵ هەر یەک لە یانەکانی ئەستۆن ڤێلا و فەنەرباخچە کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی عومەر مەڕموشی یاریزانی مانچستەر سیتی دەکەن . 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یاریزانەکە ئارەزووی مانەوە لە پرێمەرلیگ دەکات، بەوەش فەنەرباخچە لە کێبڕکێکەدا نامێنێت و لە نێوان تۆتنهام و ئەستۆنڤێلاشدا تۆتنهام چانسی زیاترە لەبەر ئەوەی یانەکە لە پاش پێکانی هەر یەکە لە ڕیچارلیسۆن و سۆلانکێ وە دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ئەو یاریزانە میسرییە پەلکێشی ڕیزەکانی بکات. 

مەرموش لەم وەرزەدا لەگەل مانچستەر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان، تاوەکو ئێستا تەنها لە 10 یاریدا بەژداری کردووە، وە لە پاش هاتنی ئەنتۆنیۆ سیمینهۆ وە یاریزانەکە هەست بە دڵخۆشی و ئاسوودەیی ناکات لە یانەکە لەبەر ئەوەی داهاتووی پێگەکەی لەگەڵ یانەکە بە ناڕوونی ماوەتەوە. 


PM:12:09:27/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌