ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە گواستنەوەی ڕۆبن نیڤێش کێشەی پێکهاتەکەی چارەسەر بکات.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید بژاردەی ڕۆبن نیڤێش بە باش دەزانێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ناوەندی یاریگای تیپەکە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە کە ڕیاڵ مەدرید بە جدی چاوی بڕیوەتە تواناکانی ڕۆبن نیڤێش و دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا یان لە هاوینی ئەمساڵدا یاریزانە پرتوگالییەکە بگوازێتەوە ڕیزەکانی لە پێناو ئەوەی کە کێشەی ناوەندی یاریگای یانەکەی پێ چارەسەر بکات کە لە پاش ڕۆشتنی کاسمێرۆ و تۆنی کرۆس و مۆدریچەوە درووست بووە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید، دوای ماوەیەکی زۆۆر لە چاودێری کردنی یاریزانەکەی یانەی هیلال، گەشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە ڕۆبن نیڤێش ئەو کەسەیە کە دەتوانێ کێشەی ناوەندی یانەکە چارەسەر دەکات، و تاڕادەیەکی باش دەتوانێت ئەو کەلێنە پڕ بکاتەوە کە لەپاش ڕۆشتنی ئەو سێ یاریزانەوە دروستبوو.
ڕۆژنامەی ئاس ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە کە یانەی شاهانە دەیەوێت، گرێبەستێکی 20 ملیۆنی پێشکەشی یانەی هیلال بکات لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزان پرتوگالییەکە و لەو بڕواشدان بەو گرێبەستە ڕازی بن و یاریزانەکە بەرگی سپی قەڵای شاهانە بپۆشێت لە وەرزی داهاتوودا.
ڕیاڵ مەدرید لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند بۆندێکی بۆ ناوەندی پێکهاتەکەی واژۆ کرد بەڵام ئێستاش لە کاتی یارییەکاندا تیپەکە بێ تۆنی کرۆسی و کاسمێرۆ و مۆدریچی پێوە دیارە و یاریزانە ناوەڕاستکارەکانی ئێستای یانەکە نەیانتوانیوە ئەو کەلێنە بەباشی پڕ بکەنەوە.
AM:11:01:24/01/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه