ئەمڕۆ یارییەکانی چامپیۆنسلیگ دەستپێدەکاتەوە و چەند یارییەکی گرنگیش لەخۆ دەگرێت.
وێستگە سپۆرت-
ئەمڕۆ لە درێژەی یارییەکانی چامپیۆنلیگدا، ئەرسناڵ و ئینتەر میلان یاری لوتکە دەکەن و ڕیاڵ مەدریدیش ڕووبەڕووی مۆناکۆ دەبێتەوە.
لە پاش ماوەیەک وەستان دووبارە دیداری هاندەرانی تۆپی پێ بە یارییەکانی چامپیۆنسلیگ شاد دەبێتەوە و نۆ یاری لەم شەودا بەڕێوە دەچێت.
لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەدا، ئەرسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای جۆزێپی میاتزا دەبێتە میوانی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، تۆپچیەکانی لەندەن چاویان لەوەیە کە حەوتەم بردنەوە لەم وەرزەی چامپیۆنسلیگدا تۆمار بەکن و پێگەی خۆیان لە پێشەنگی پاڵەوانییەتییەکە بەهێزتر بکەن، هەرچیئ یانەی ئینتەرمیلانیشە دەیەوێت بەربەستی ئەرسناڵ بە بردنەوە تێپەڕێنێت بە ئامانجی ئەوەی بتوانێت بە یەکێک لە هەشت تیپەکە بە ڕاستەوخۆی سەرکەوێت بۆ قۆناغی دواتر.
لە یارییەکی دیکەدا، ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مۆناکۆی فەڕەنسی دەکات، یانەی شاهانە دەیەوێت بە بردنەوە لە مۆناکۆ بارودۆخی تیپەکە بەرەو باشتر بەرن و بەشێکی دیکەی ئازارەکانی تیپەکە ساڕێژ بکەن، مۆناکۆس بۆ ئەوە هاتووەتە ئیسپانیا کە سوود لە ناسەقامگیرییەکەی یانەی شاهانە وەربگرێت و سێ خاڵەکە لە یانەی شاهانە وەربگرێت لە پێناو ئەوەی کە بارودۆخی خۆی بەرەو باشتر ببات لەبەر ئەوەی لە 6 یاری ئەم وەرزەی چامپیۆنسلیگدا، توانیویانە تەنها 9 خاڵ بەدەست بهێنن و لە پلەی 19 یەمی ڕیزبەندییەکەدان.
هەر لە هەمان شەودا چەند یارییەکی دیکە بەڕێوە دەچێت، پاریس سانجێرمان دەبێتە میوانی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگالی وکەڵەشێرەکانی تۆتنهامیس لە یاریگای خۆیان ڕووبەڕووی دۆرتمۆند دەبێتەوە وە ناپۆلی و کۆبنهاگنیش ڕووبەڕوی یەکتر دەبنەوە و مانسیتیش ئەرکی ئاسانە و ڕووبەڕووی بودۆ گلیمت دەبێتەوە.
AM:11:57:20/01/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه