چێڵسی نرخی ئینزۆ فێرناندێزی بۆ ڕیاڵ مەدرید دیاری کرد کە دەیەوێت بیگوازێتەوە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ئاشکرای کردووە کە ئامادەیە ئینزۆ فێرناندێز بفرۆشێت بەڵام نرخەکەی دیاری کردووە بۆ هەر یانەیەک کە دەیەوێت بیگوازێتەوە.
یانەی جێڵسی ئینگلیزی ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە لە بەرامبەر فرۆشتنی ئینزۆ فێرناندێز بە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەگەر یانەی شاهانە گرێبەستێکی شیاو و گونجاو پێشکەش بکەن لە بەرامبەر کڕینی یاریزانە ئەرجەنتینییەکەدا.
پێگەی تیم تۆکی ئینگلیزی، ئاشکرایکردووە، کە یانە ئینگلیزییەکە داوای 120 ملیۆن یۆرۆ دەکات لەبەرامبەر دەستبەردار بوونی ئینزۆ، بۆ ڕیاڵ مەدرید یان هەر یانەیەک کە ئەو یاریزانەی دەوێت.
هەمان پێگە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە جگە لە ڕیاڵ مەدرید هەر یەکە لە یانەکانی پاریس سانجێرمان و بارن مونشن و چەند یانەیەکی دیکەی ئینگلتەرا هەوڵیان بۆ ڕازی کردن و گواستنەوەی ئەم یاریزانە داوە.
AM:11:36:20/01/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه