بارشەلۆنا بەبێ ڕافینها، لەم وەرزەدا دووچاری پێنج شکست هاتووە.
وێستگە سپۆرت-
بارشەلۆنا لەم وەرزەدا لە کۆی پاڵەوانییەتییەکان دووچاری پێنج شکست بووەتەوە و لە هەر پێنج یارییەکەدا بێ ڕافینها بووە.
شەوی ڕابردوو یانەی بارشەلۆنا ڕووبەڕووی ڕیاڵ سۆسیداد بووە و پێش یارییەکە هەواڵێکی ناخۆش بە هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەکە درا کە ڕافینهای ئەستێرەی یانەکە هەستی بە ئازار کردووە و ناتوانێت لە یارییەکەی ڕیاڵ سۆسیداد دا بەژدار بێت، بارشەلۆنا بەبێ ڕافینها یارییەکەی ئەنجام داو 2-1 یارییەکەی بە سۆسیداد دۆڕاند.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، دۆڕانەکەی دوێنێشەوی بارشەلۆنا، پێنجەمین دۆڕانی یانەکە بوو لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم وەرزەوە، وە لە هەر پێنج یارییەکەدا ڕافینها نەیتوانیوە لەگەڵ یانەکە بەژداربێت جگە لە یارییەکەی چێڵسی کە لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا هاتە ناو یاریگا، کاتێک ئاراوخۆ بە کارتی سوور کرابویە درەوە و بارشەلۆنا بە یاریزانێک کەمتر یاری دەکرد، وە ئەو یارییەش دۆڕا.
ئەو ئامارانە شاهێدی ئەوە دەدەن کە ڕافینها لەم وەرزەدا سەرکردە و فریاد ڕەسی تیپەکەیە و بەبێ ئەو بارشەلۆنا وەک بەلەمێکی کون وایە لە دەریایەکدا.
PM:03:12:19/01/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه