‌ئێمباپێ لە ئەربێلوا بێ ئومێدە و دەیەوێت ڕاهێنەرێکی تر بێتە یانەکە.

وێستگە سپۆرت-

کیلیان ئێمباپێ، باوەڕی بەتواناکانی ئەلڤارۆ ئەربێلوا نییە کەبتوانێت بارودۆخی یانەکە بەرەو باشتر بەرێت و داوای هێنانی ڕاهێنەرێکی نوێی کردووە.

ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان چەند نهێنییەکی نێو ماڵی یانەی شاهانە ئاشکرا دەکات و بڵاوی دەکاتەوە، کە یەکێک لە نهێنییەکان ئەوەیە کە کیلیان ئێمباپێ نیگەران بووە لە ڕۆشتنی چابی ئەڵۆنسۆ لە یانەکە و پێشی وانییە کە ئەلڤارۆ ئەربێلوا بتوانێت بارودۆخی تیپەکە بەرەو باشتر بەرێت، وا دەیەوێت ڕاهێنەرێکی سوپەر بۆ یانەکە بگوازنەوە. 

ڕۆژنامەکە ئاماژەشی بەوە کردووە کە ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە ژووری جل گۆڕینی یانەکە لە هاوڕێکانی پراسیوە کە ئەوان پێیان وایە کە ئەربێلوا بتوانێت بەرگەی ئەو فیکەی ناڕەزای  وتافە دژانە بگرێت کە هاندەران لە ناو بێرنابێیۆدا دژی یانەکە لێی دەدەن و دەیڵێنەوە؟ وە پێیشی وتوون کە ئئمە پێویستمان بە ڕاهێنەرێکە کە خاوەن کەسایەتی و شەخسیەتێکی تایبەت بە خۆی بێت و خاوەن مێژوویەکی باش بێت، وە ئەزموونەکەی بە جۆرێک بێت کە دڵنیابین بەسەر بارودۆخە خراپەکەی یانەکەدا سەربکەوێت. 

ئەوەی لای زۆرینەی شاەزایان جێی سەرسوڕمانە کە دەوترێت ئێمباپێ، یۆرگن کڵۆپیش بە باش نازانێت بۆ ئەوەی زاڵبێت بەسەر ئەو گوشارە زۆرانەی لەسەر یانەکە هەیە و پێی وایە ڕاهێنەە ئەڵمانییەکە دواین ساتەکان لەگەڵ لیڤەرپوڵیش توانا و هێزە جادووییەکەی خۆی لەدەستداوە و ئەو توانایەی جارەنی نەماوە. 

سەرچاوەکە دەڵێت کە کیلیان ئێمباپێ پێی وایە کە تاکە ناوێک بتوانێت بارودۆخی تیپەکە بەرەو باشتر بەرێت زینەدین زیدانی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەیە و ئێمباپێ زیدان بە پیاوی کاتە سەختەکان دەزانێت. 

ئەرڤالۆ ئەربێلوا وەکو ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید تەنها دوو یاری یانەکەی بەڕێوە بردووە، کە لە یەکەم یاری یانەکە لە جامی شا دۆڕا و لە جامەکەش کرایە دەرەوە بەڵام دووەم یاری لە لالیگا توانی بە ئەنجامی 2-0 بردنەوە بەدەستبهێنیت. 


PM:02:56:19/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری