یۆرگن کڵۆپ وابیردەکاتەوە کە دەکرێت ببێت بە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید و ئەگەری ڕوودانی هەیە.
وێستگە سپۆرت-
بەڕێوەبەری کارەکانی کڵۆپ ئاشکرای کردووە کە ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بەدووری نازانێت ببێت بە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید.
تۆڕی دیڤێنستا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە مارک کویسکی بەڕێوەبەری کارەکانی یۆرگن کڵۆپ دەڵێت، کە ڕاهێنەرەکە بەدووری نازانێت کە لەبەر بوون بە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید واز لە کارەکەی ئێستای بهێنیت.
کویسکی وتویەتی، پێموایە کڵۆب وابیر دەکاتەوە کە دەکرێت لەم هاوینەدا ببێت بە ڕاهێنەری نوێی یانەکە ئەگەر ڕیاڵ مەدرید ویستی لەسەری هەبێت.
یۆرگن کڵۆپ بە یەکێک لە سەرکەوتوترین ڕاهێنەرەکانی چەند ساڵی ڕابردوو هەژمار دەکرێت و لە ئێستادا نزیکترین بژاردەیە کە ناوی بە ڕاهێنەرایەتی کردنی ڕیاڵ مەدریدەوە بەستراوە، وە زۆرینەی سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گرێبەستێکی وا لە نێوان ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە و یانەی ڕیاڵ مەدریددا لەم هاوینەدا ئەگەری ڕوودانی هەیە.
یۆرگن کڵۆپ لە ئێستادا دوورە لە کاری ڕاهێنەرایەتی و بەڕێوەبەری پرۆژەکانی تۆپی پێیە لە کۆمپانیای ڕێدبۆڵ .
PM:12:04:19/01/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه