مانچستەر یونایتد لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری نوێدا بردنەوەیەکی بەنرخی بەدەستهێنا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد توانی بە ئاست و ئەنجام لە مان سیتی بباتەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
شەوی ڕابردوو لە یاری لوتکەی هەفتەی 22 ی پرێمەرلیگدا، مانجستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری مان سیتی کرد و یاری دێربیان ئەنجامدا.
لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا، تاڕادەیەک هاوسەنگی بە یارییەکەوە دیاربوو هەردولا هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی مایکڵ کاریک کە ڕاهێنەری نوێی شەیتانە سوورەکان بوو زۆر باشتر دەرکەوتن و کۆنترۆڵ یاریگایان کردبوو وە توانیان لە خولەکی 65 و 76 دا دوو گۆڵ تۆمار بکەن و گواردیۆلا و مانچستەرسیتی شۆک بکەن، سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوودی شەیتانە سوورەکان کۆتایی هات.
بەم بردنەوەیەش مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی پێنجەمی پرێمەرلیگدایە و مان سیتیش 43 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەیە.
AM:10:53:18/01/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه