‌ئەرسناڵ بە زەحمەت لە چێڵسی بردەوە و هەنگاوێک لە یاری کۆتایی نزیک بووەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە جامی کاراباودا، یانەی ئەرسناڵ توانی یاری چوون لە چێڵسی بەرێتەوە و بەرەو یاری کۆتایی هەنگاوێک بنێت. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکی بەهێزی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراباو، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵی کرد. 

لە تایمی یەکەمدا تۆپچییەکانی لەندەن وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی لە خولەکی 7 دا بە تۆپێکی وەستاو لە لایەن بێن وایتەوە توانیان گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە سەرەتای تایمی دووەمیشدا دووبارە ئەرسناڵ توانی بۆ دووەمجار گۆڵی بلوز بهەژێنن لە ڕێگەی گیۆکێرشەوە، بەڵام یانەی چێڵسیس دەستەوەستان نەبوون و لە خولەکی 57 دا گۆڵی یەکەمی بۆ چێڵسی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەم کردەوە، بەڵام تۆپچییەکان گۆڵی سێیەمیان لە خولەکی 71 دا تۆمار کرد هەرچەندە شین پۆشەکانی لەندەن لە خولەکی 83 دا گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد بەڵام دواجار یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی تۆپچییەکان کۆتایی هات و یاری چوونیان لە چێڵسی بردەوە . 

بڕیارە یاری هاتنی ئەم قۆناغە لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە ئەرسناڵ ئەنجام بدرێت لە 3 ی مانگی دوودا ئەنجام بدرێت.


AM:11:19:15/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌