مانچستەر سیتی لە نیوکاسڵی بردەوە و لە یاری کۆتایی نزیک بوویەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە جامی کاراباو، مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یاری چوونی لە نیوکاسڵی بردەوە و لە یاری کۆتایی نزیک بویەوە.
لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراباودا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای جەیمس پارک بووە میوانی نیوکساڵ.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی گواردیۆلا کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو وە چەند هێرشێکی مەترسیداریشیان کردە سەر یانەی خاوەن یاریگا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی مان سیتی باشتر دەرکەوتن و توانیان هێرشەکانیان ئەنجامدار بکەن و لە خولەکەکانی 53 و 98 دا دوو گۆڵ تۆمار بکەن و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوودی مانچستەر سیتی کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش مانچستەر هەنگاوێک لە یاری کۆتایی نزیک بوویەوە.
AM:11:49:14/01/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه