مانچستەر یۆنایتد ڕاهێنەری نوێی یانەکەی دیاریکرد.
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی مایکل کارکی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد.
هەژمارەی فەرمی مان یونایتد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا مایکل کارکیان وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان دەستنیشانکرد.
یانە ئینگلیزییەکە لە ماوەکانی ڕابردوودا ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەریان لە کارەکەی دوورخستەوە بە بیانووی خراپی ئەنجامەکانی یانەکە و بە دوای شوێنگرەوەیەکی باشدادەگەڕان بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە، شەوی ڕابردوو مایکڵ کارکیان وەک ڕاهێنەری نوێ ناساند.
کارک، لەپێشتردا لە پاش دەرکردنی سۆڵشایار بە ڕاهێنەری کاتی یانەکە دیاریکرا و سێ یاری ڕاهێنەری مان یونایتد بوو کە توانیی دوو بردنەوە و یەکسان بوونێک بۆ یانەکە بەدەستبهێنێت، بەڵام یانەکە گرێبەستیان لەگەل ڕاڵف ڕانکینگ ئەنجام دا و ماوەی ڕاهێنەرایەتیکردنی کارک تەنها سێ یاری بوو.
مان یونایتد لە ئێستادا لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگدایە.
AM:10:42:14/01/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه