‌ڕیاڵ مەدرید ئەڵۆنسۆی دەرکرد و ئەربێلوای لە جێگای دانا.

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەردا پچڕان و ئەربێلوای تا کۆتایی وەرز وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە دیاریکرد. 

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایانگەیاند کە دوای گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی یانەکە و چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر، بڕیاردرا کە ڕاهێنەرەکە دەست لەکار بکێشێتەوە. 

هەر لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا پاش دەستلەکارکێشنەوەکەی ئەڵۆنسۆ، یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستبەکاربوونی ئەربێلوای وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەکە تاوەکو کۆتایی وەرز ڕاگەیاند. 

لە بەیاننامەی یانەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە ئەڵۆنسۆ هەر وەک و ئەفسانە و کەسی نزیکی یانەکە دەمێنێتەوە و هەمیشە لای هاندەرانی یانەکە خاوەن ڕێزێکی زۆر دەبێت و شکۆی تایبەتی هەیە. 

ئەڵۆنسۆ 34 یاری ڕاهێنەری یانەی شاهانە بووە و لەو ژمارەیە یارییەدا، لە 24 یاریدا بردنەوەی بەدەستهێناوە و 4 یاری یەکسان بووە و لە 6 یاریشدا دۆڕاوە. 


AM:11:42:13/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌