‌بارشەلۆنا دوای بردنەوەی جامی سۆپەر، قازانجيکی زۆری ماددیشی کرد.

وێستگە سپۆرت-

خەزێنەی یانەی بەرشەلۆنە بوژایەوە دوای ئەوەی کە توانییان نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەستبهێنن.

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردوە کە بەرشەلۆنە بەبردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا تەنیا دەستکەوتی جامەکە نەبووە، بەڵکو وەک پاڵەوان بە شێوەیەکی گشتی بڕی 8 ملیۆن یۆرۆی خەڵاتی دارایی وەرگرتووە.

بارشەلۆنا کە بووە بە پاڵەوانی جامەکە بڕی 2 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە و ڕیاڵ مەدرید وەکو دووەمی جامەکە بڕی ملیۆن و نیوێکی وەرگرتووە. 

جگە لەو بڕە پارەیە، هەردوو زلهێزەکەی ئیسپانیا (بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید) بڕی 6 ملیۆن یۆرۆیان وەکو پاداشتێک لە بەرامبەر بەژداریکردنیان لە پاڵەوانییەتییەکە پێدراوە، بەمەش کۆی گشتی داهاتی بەرشەلۆنە دەگاتە 8 ملیۆن یۆرۆ.

جامی سوپەری ئیسپانیا دوای ئەو گۆڕانکاری تێدا کرا، ئێستا ئەم پاڵەوانێتییەیە وەکو پڕۆژەیەکی وەرزشی و ئابوری تەماشا دەکرێت و بە هۆی ئەو بڕە پارەیەشی کە دانراوە لەسەر بەژداریکردن لە پاڵەوانییەتییەکە، یانە بەژدارەکانی پاڵەوانییەتییەکە گرنگی تایبەت بەم جامە دەدەن. 


AM:11:23:13/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌